
هه‌ورامان و هه‌ورامییه‌کان و زمانه‌که‌یان
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
نووسه‌ر و رۆشنبیر و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
گۆڤاری هه‌فتانه، ژماره143، ڕێکه‌وتی 22 ی مایسی 2011
بانگه‌وازی هه‌ندێ گروپ بۆ خوێندن به زمانی هه‌ورامی بانگه‌وازێکی بێ بنه‌ما نییه‌و هه‌م ده‌بێ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ هه‌م به‌ئاسایی. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بانگه‌وازی له‌م چه‌شنه له ژیانی کولتووریماندا شتێکی تازه نییه. ساڵی 1986 کاتێک به‌رنامه‌یه‌کی 15 خوله‌کیمان به‌زاری خانه‌قینی له ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی کوردستان دابه‌زاند، ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زاییه‌کی زۆر بووینه‌وه‌و به بووژاندنه‌وه‌ی ده‌مارگیریی زمانه‌وانی له‌ناو کورددا گوناهبار کراین.
ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌م مه‌سه‌له‌یه خۆی له‌خۆیدا نکۆڵی کردنه له فره‌یی کولتووری کورد، ئه‌م فره‌کولتوورییه له ڕه‌وتی پرۆسه‌یه‌کی مێژوییدا هاتۆته کایه‌وه‌و ئه‌گه‌ر گۆڕانی به‌سه‌ردا بێ یان له‌ناوبچێ، پێویستی به پرۆسه‌یه‌کی مێژویی دیکه‌یه.
له‌ڕاستیدا داوای خوێندن به‌هه‌ر دیالێکتێک له هه‌رێم داوایه‌که له سنووری یاسا ناترازێ، چونکه به‌پێی ده‌ستووری عیراق‌و یاساکانی هه‌رێم، زمانی کوردی زمانێکی فه‌رمییه‌و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا یاسا فه‌رمیبوونی زمانی به هه‌موو دیالێکته‌کانه‌وه ناساندووه‌و له‌م ڕووه‌وه ناوی هیچ دیالێکتێکی نه‌هێناوه.
له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا، شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی زمانی کوردیی به‌سه‌ر چوار دیالێکتدا دابه‌ش کرد، یه‌کێکیان گۆرانه که زمانی هه‌ورامی ده‌گرێته‌وه، له‌وساوه دابه‌شکردنی زمانی کوردی به‌سه‌ر چوار دیالێکتدا وه‌ک نه‌ریت وایه‌و زۆربه‌ی لێکۆڵیارهکانمان له‌وانه که‌مال فوئاد، تۆفیق وه‌هبی، مه‌ردۆخی، فوئاد حه‌مه‌خورشید ههورامیو محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ، باوه‌ڕیان به بوونی چوار دیالێکته له زمانی کوردی‌دا.
گومان له‌وه‌دا نییه، که له هه‌رێم هیچ دیالێکتێک له دیالێکتی کرمانجیی خواروو پێشکه‌وتووتر نییه، به‌ڵام لهڕهسهنایهتیدا کرمانجیی خواروو ناتوانێ شان له شانی هه‌ورامی بدا‌و له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا فۆنهتێکی هه‌ورامی له فۆنهتێکی کرمانجی زۆرتر له فۆنه‌تیکی زمانی په‌هله‌وی نزیکتره.
به‌کرده‌وه، له‌هه‌رێمدا خوێندنگه‌کانمان به یه‌ک دیالێکت ناخوێنن، به‌ڵکو له سه‌روو زێی گه‌وره‌وه به شێوه‌زاری کرمانجیی سه‌روو دهخوێننو له خوار زێی گه‌وره‌وه به شێوه‌زاری کرمانجیی خواروو. ئه‌مه به‌م واتایه دێ، که خوێندن به دیالێکتی جیاواز له‌هه‌رێمدا کۆسپی له‌به‌رده‌مدا نییه.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که باوه، مه‌سه‌له‌که مه‌سه‌له‌ی خوێندن به دیالێکتی لۆکاڵ تێده‌په‌ڕێنێ. مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه، که ده‌شێ پێناسه‌ی خودی زمان پێویستی به پێداچوونه‌وه بێ، دیاره هیچ زمانێک له‌دنیادا بێ دیالێکت نییه، هه‌موو دیالێکته‌کان سه‌ره‌ڕای جیاوازیی نێوانیان، یه‌ک ڕێزمانیان هه‌یه که کۆیانده‌کاته‌وه‌و چوارچێوه‌یه‌کی گشتی بۆ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا دیاری ده‌کات. کێشه‌ی کوردی‌و هه‌ورامی له‌وه‌دایه، که ئه‌گه‌ر ڕێزمان بکه‌ین به پێودانگ، هه‌ریه‌کێکیان ڕێزمانێکی تایبه‌تی دهبێو هیچ چوارچێوه‌یه‌کی گشتی بۆ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا په‌یدا نابێ، مه‌سه‌له‌که له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که جیاوازیی نێوان کوردی‌و هه‌ورامی زۆرتره له جیاوازیی نێوان کوردی‌و فارسی‌و ئه‌گه‌ر فراوانتر سه‌یری مه‌سه‌له‌که بکه‌ین ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێین که جیاوازیی نێوان کوردی‌و هه‌ورامی زۆر گه‌وره‌تره له جیاوازیی نێوان هه‌ردوو زمانی سویدی‌و نه‌رویژی یان مهکهدۆنیو یۆنانی.
ئه‌مه پێویست به‌وه ده‌کات، که زانیارییه‌کانمان ده‌رباره‌ی زمانی هه‌ورامی ڕاستبکهینهوهو له‌م سه‌روبه‌نده‌دا نابێ هه‌ڵوێستی زانست ملکه‌چی پێداویستییه‌کانی ناسیونالیزم بکرێ. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، که کاتی ئه‌وه هاتووه دان به‌وه‌دا بنرێ که هه‌ورامی دیالێکتێکی زمانی کوردی نییه، به‌ڵکو زمانێکی سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌ڕووی مێژوییه‌وه پاشماوه‌ی زمانێکی دێرینه که پێش په‌یدابوونی کورد وه‌ک گروپێکی ڕهگهزیو پێش په‌یدابوونی کوردی، وه‌ک زمانێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌بووه، به‌تایبه‌تی که تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه بیسه‌لمێنێ که زمانی کوردی بۆ هه‌ورامی، زمانی دایک بووه‌و هه‌ورامی له قۆناغێکی دیاریکراودا وه‌ک لق لێی جیابۆته‌وه. جوگرافیا ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیی له پاراستنی زمانی ههورامیو نه‌توانه‌وه‌ی له‌ناو بۆته‌ی کوردی‌دا گێڕاوه‌و له‌ڕووی سیاسیشه‌وه په‌یدانه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندی له‌کوردستانداو نه‌بوونی هیچ دیالێکتێک به زمانی نووسین‌و دره‌نگ په‌یدابوونی چه‌مکی زمانی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو کورددا، په‌راوێزێکی فراوانیان بۆ هه‌ورامی هێشته‌وه، تا بتوانێ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆی بپارێزێ‌و وه‌ک زمانێکی سه‌ربه‌خۆ درێژه به ژیانی خۆی بدا.
ئه‌مه به‌و مانایه نییه، که هه‌ورامییه‌کان کورد نین، به‌ڵکو به‌و مانایه دێ که هه‌ورامییه‌کان، وه‌ک ئێزدییه‌کان که له‌ڕووی ئاینه‌وه تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه، له‌ڕووی زمانه‌وه تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه‌و به‌قه‌د ئه‌وه‌ی که ئێزدییه‌کان مافی ئاینییان هه‌یه، ئه‌وانیش مافی زمانه‌وانییان هه‌یه.
په‌یوه‌ندیی واقیعیی نێوان ههورامیو کوردی، وه‌ک په‌یوه‌ندیی نێوان زمانی عه‌ره‌بیی پهتیو زمانی هه‌ر وڵاتێکی عه‌ره‌بییه به‌جیا. له جیهانی عه‌ره‌بدا ههرهاووڵاتییهکی عه‌ره‌ب به‌کرده‌وه دوو زمانی هه‌یه: زمانی دایک، واته ئه‌و زمانه‌ی له‌ناو ماڵ‌و شه‌قام پێی دهدوێو زمانی نووسین که له‌ژیانی گشتیدا فێری ده‌بێ، چه‌مکی زمانی دایک کێشه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ههورامیو کوردی چاره‌سه‌ر دهکاتو به‌مپێیه هه‌ر هه‌ورامییه‌ک دوو زمانی هه‌یه، یه‌کێکیان زمانی دایکه که تایبه‌ته‌و ئه‌وی تر زمانی کوردییه که گشتییه.
به‌پێی خوێندنگه‌ی ناسیونالیستیی فه‌ره‌نسایی، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌خوازیی نه‌ک زمان بنه‌مای نه‌ته‌وه پێکدێنێ. له په‌یوه‌ندیی نێوان ههورامییو کوردی‌دا ده‌شێ تیۆرییه فه‌ره‌نسییه‌که له تیۆرییه‌کانی تر گونجاوتر بێ‌و له‌م ڕوانگه‌یه‌وه زمانی جیاواز به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ستی کوردبووندا پێکناهێنێ.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، بوونی زمانی عه‌ره‌بی به زمانی قسه‌کردنی کورده فه‌یلییه‌کان نه‌بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌شداربوونیان له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورددا، ئه‌مه نیشانی ده‌دا که مه‌رج نییه هه‌موو جار له مه‌سه‌له‌ی خۆ بهکوردزانیندا زمان له‌پێشی پێشه‌وه بێ. نموونه‌ی ههورامییهکانو کورده فه‌یلییه‌کان، نیشانی ده‌دا، که هه‌ست نه‌ک زمان، له‌پێشتره.
ڕه‌نگه ئه‌مه پاڵپشت بێ بۆ پێویستیی ناساندنی زمانی هه‌ورامی وه‌ک زمانێکی لۆکاڵ. ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ده‌مانباته سه‌ر وروژاندنی مه‌سه‌له‌یه‌کی تر که مه‌سه‌له‌ی به‌فه‌رمی ناساندنی ناوچه‌ی هه‌ورامانه. ده‌سته‌واژه‌ی “هه‌ورامان” له نووسینه فه‌رمییه‌کاندا نییه‌و پێویسته ئه‌م ناوه دێرینه بپارێزێ‌و له‌م باره‌یه‌وه ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتوومان له پاراستن‌و به‌فه‌رمی ناساندنی ناوی دێرینی هه‌ندێ ناوچه‌ی وه‌ک پشده‌رو شاره‌زوورو شارباژێڕدا هه‌یه، ڕه‌نگه کۆکردنه‌وه‌ی ناوچه ههورامینشینهکان له‌یه‌ک یه‌که‌ی ئیداریدا به‌ناوی ههورامانهوهو ناساندنی هه‌ورامی له‌چوارچێوه‌یدا وه‌ک زمانێکی لۆکاڵ، کارێکی قورس نه‌بێ.
گرنگترین لایه‌نی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه، که له‌م سه‌رده‌مه‌دا پاراستنی زمانه لۆکاڵه‌کان له فهوتانو پشتگیریکردنی داواکارییه زمانه‌وانییه‌کان به‌شێکی پێداویستییه‌کانی مافی مرۆڤ‌و مافه کولتوورییه‌کان پێکدێنێ‌و له وڵاتێکی فره کولتوور‌و لێبورده‌ی وه‌ک کوردستاندا، ناساندنی ئه‌و مافانه هیچ گرفتێک نانێته‌وه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد. ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
گۆڤاری هه‌فتانه، ژماره143، ڕێکه‌وتی 22 ی مایسی 2011
وەرو هەمیەتداری و کریٛڵی ئی بابەتیە وزمیٛ وەرەچەموو وەنیارەکاما …. هەورامان نت