پیر

72

 پیر

محـەممەد مورادی(باقلاوایی)
وشەیەکە هاوسەنگی ـ پاتێری ـ ڕۆمییە کە لە کۆتا پلەی عیرفانی میترایی وەرگیراوە کە بە “پتر”یش ناودێر دەکرێت. پیر لە کوردیدا لە وشەی “پڕ” وەرگیراوە کە هێمای مرۆڤی پێگەیشتوو و تەواوە کەوا کەیلی زانستی ئایینی و ئەزموونی دنیاییە، کەسێکە زۆر دەزانێت و فرەیی و فراوانیش لە وشەی “پتێر”دا زناکی هەیە کە مانای دەهندە و دلۆڤان و شادمان ئەدات، ئەم وشەیە لە کورمانجیدا مانای زۆر و زەوەند ئەدات.
پیر بەرزترین قۆناغی عیرفانی مێهرپەرستییە و جل و بەرگی پیر وەکوو باڵاپۆشی میترایە و هاوشێوەی ئەو بەرگە ئەمڕۆ پیرەکانی یارسان و میرەکانی ئێزدی لە بەری دەکەن.
پیر لە میتراییدا مامۆستا و ڕێنوێنی پیرۆزە و هێمای گەورەییەکەی بازنە و گاڵۆکە، لە کن یارسانیش پیر هەمان پیرۆزی میترایی هەیە بەڵام بازنە لە میتراییدا هێمای پیرە، لە یارساندا نیشانەی دەلیلی دەسگیرە. حەڵقە / بازنە یان کڕی داوو نموونەیە بۆ ئەم ئیدیعا. کڕ یان حەڵقە هێمای زاڵبوونە بە سەر کاتدا و بە جێگە هێنانی دۆستایەتی و سۆز و پەیمانە، یارسانەکان کاتێ بیانەوێ نزای خێر بۆ کەسێ بکەن بۆ ئەوەی لە چەمەر و چەڵەمەی ڕۆژگار بە دوور بێت دەڵێن: کڕەکەی داوو کێشمە دەورت.
سان سەهاک شەرعیەتی پیر، بابا و سەید ئەدات بە حەوت ماڵبات لە نزدیکانی خۆی کە بە حەوتەوانە بەناوبانگن.
 پیر، کەسێکە نەریتی سەرسپێری بە جێگە دێنێت و لە پلەی دەلیل بەرزترە.
 سەید: سان سەهاک حەوت خانەدان بە ناوەکانی شا ئیبرایمی، یادگاری، خامۆشی، عالی قەلەندەری، میرسووری، مستەفایی، حاجی باوەیسی پێکەوە دەنێت و دواتر لە سەدەکانی یازدە و دوازدە و سێزدەدا بە گوێرەی پێویستی کات، ماڵباتی زەنووری، ئاتەش‌بەیگی، شا هەیاسی و بابا حەیدەری دروست دەبن، سەرۆکی ئەم خانەدان‌گەلە پێیان دەوترێت سادات و منداڵەکانیان سەییدن کە ئەرکیان نزای خێر و بێر کردنە، ئەڵبەت ڕوونە کە سەیید باندۆری هزری ئیسلامی شیعەیە لە سەریان، بەڵام بە پێچەوانەی موسڵمانەکان کەوا سەیید بە وەچەی پێغەمبەر دەزانن یارسان سەیید بە منداڵی ئەم یازدە خانەیانە هەڵبژاردە دەزانێت
 بابا: ئۆلی یارسان میناکی هەموو ئۆل و ئایینی دیکە باندۆری زمان و ئۆلەکانی دیکە بە تایبەت زەڕدەشتی؛ جوولەکە؛ خاچ‌پەرست، ئیسلام و تەنانەت هیندۆسیشی لەسەر بووە. هەندێ شتی لێیان گرتووە و شتیشی پێیان بەخشیوە. بە قسەی زانایکی یارسانی(بابا) لە پاپای عیبرییەوە وەرگیراوە و ڕەنگە کاریگەری عیرفانی کابالا بووە لە هزر و ڕامانی یارساندا. وشەی پاپا بێ گۆڕانکاری خاچپەرستەکان بەکاریان هێناوە بۆ گەورە و گازرانی خۆیان.
ئەڵبەت بە ڕا و دیتنی خۆم وەهای بۆ دەچم کە بەکار هێنانی (بابا) مەبەستی دیکەشی لە پشتەوە بووە؛ چونکە بابایان بۆ کەسانێک وەک بابا یادگار و باوە شاخوەشین بە کارهێناوە کە لەدایک‌بوونیان لای خەڵکەوە جێگە گومان بووە و تانەیان لێیان داوە؛ بۆ نموونە دەڵێن بابا یادگار کوڕی دادا ساری باوکی نەبووە و دایکی دنکە هەنارێک دەخوات و سکی پڕ دەبێت :
داش وە ڕووی زەمین سوڵتانێ ئەعزەم// پەری نمایان پیرێ نەرگس چەم
دیارە ئەم بابەتە دەبێتە جێگە گومان؛ هەر بۆیە لە دەفتەری دیوانە گەورە بۆ پاک پیشان دانی بابا یادگار هاتووە کە دەڵێت:
با ما سازندە سازش بی باکا/// شاهـ یادگارا نەتیجە پاکا
چەمش نەرگسین ڕیشش دوو فاقا /// شەریکێ سڕێ سوڵتان سەهاکا…
هەر ئەم مژارەش بۆ باوە شاخۆشین هاوتا دەکرێت کە دایکی واتە ماما جەلالە کە کچێکی عازەب دەبێت بەرەبەیانێ تیشکێ خۆر ئەڕوات بە گەروویدا و سکی پڕ دەبێت بە شاخوەشین؛ دوایی کە دەردەکەوێت دووگیانە حوکمی کوشتنی ئەدەن و کاکا ڕەدایی دێت و لە دەستی براکەی ڕزگاری دەکات.
وادیارە بەکار هێنانی بابا زۆرتر بۆ بەستنی دەمی ناحەزان و گەورە پیشاندانی کەسانێکی خاوەن پەرجۆ و ئیعجاز بووە کە خەڵک گومانی لە پاکی و گەورەییان دەکرد.
لە ڕێباز و ڕێچکەی بەکتاشیدا کە بە هەمان شێوەی یاری و ئێزدی ئاست و پێگەکان جیاوازە “بابا” چوارەمین قۆناغە کە دەبێت تاک سەرەتا پلەی عاشقی ببڕێت هەتا دەبێت بە موحێب، ئینجا دەبێتە دەروێش، لە دەروێشی پێ دەنێتە ئاستی “بابایی” و دەڕواتە ژێر چەتری خەلیفە، چەند دانە ” بابا ” لەگەڵ “دەدە” دەبنە ئەنجومەنی یاسادانانی تەریقەتی بەکتاشی.
ــــــــــــــــــــــــــ
ــ نوشتەهای پراکند در مورد یارسان، بورکەای، ص 27
ـــ گەشتێک بە مێژوو و ڕامانی یارساندا، محەممەد مورادی (باقلاوایی)، لاپەڕەی 29، کانی کتێب
ـــ دفتەری دیوانە گەورە، گردوکۆی عەلی میردەروێشی1388
ـــ نگاهی گذرا بە تاریخ و فلسفە یارسان، دکتر گلمراد مرادی، ص 41 و 76، هایدنبرگ آلمان 1986
ــ وتووێژ لەگەڵ چالاکێکی ئۆلی یارسان،…
ــ یهودیان مخفی و طریقت بکتاشی، عبداللە شهبازی، ص 11

  • هەملقوانی

    هەملقوانی هەملقوانی: ڕازێوە وەشەی هەورامیە، نویستەی و ئەوەوانای گونا ڕاپەیما، فەرماودیٛ گو…
  • ئارسن

    ئارسن  کابرێوە مەسیحی بوٙ کەشاروو ڕەشتینە جە ئەۮای بوٙ ، دەورەو ئەوەڵوو دەرزوەنای هەر چی ش…
  • ئا کەلیمیٛ کەپەی خەڵاتی یام هەقەدەس و چیٛوداینە بەکاربرییٛنیٛ

    ئا کەلیمیٛ کەپەی خەڵاتی یام هەقەدەس و چیٛوداینە بەکاربرییٛنیٛ چیٛرچوٙکانە یام چیٛر زەنگوٙڵ…
  • هەملقوانی

    هەملقوانی هەملقوانی: ڕازێوە وەشەی هەورامیە، نویستەی و ئەوەوانای گونا ڕاپەیما، فەرماودیٛ گو…
  • ئارسن

    ئارسن  کابرێوە مەسیحی بوٙ کەشاروو ڕەشتینە جە ئەۮای بوٙ ، دەورەو ئەوەڵوو دەرزوەنای هەر چی ش…
  • ئا کەلیمیٛ کەپەی خەڵاتی یام هەقەدەس و چیٛوداینە بەکاربرییٛنیٛ

    ئا کەلیمیٛ کەپەی خەڵاتی یام هەقەدەس و چیٛوداینە بەکاربرییٛنیٛ چیٛرچوٙکانە یام چیٛر زەنگوٙڵ…
 hewraman
  • ئارسن

    ئارسن  کابرێوە مەسیحی بوٙ کەشاروو ڕەشتینە جە ئەۮای بوٙ ، دەورەو ئەوەڵوو دەرزوەنای هەر چی ش…
  • مەشورەت و پەرس و ڕا جە هەورامانەنە

    مەشورەت و پەرس و ڕا جە هەورامانەنە مەشوەرەت خاسەن سەلاح بیٛ گەڕەن شاپەڕ قووەتش بە خوٙردەی …
  • هوٙرز و نیشت چەنی ئاژەڵی

    هوٙرز و نیشت چەنی ئاژەڵی چاوەختەوە کە ئاژەڵ لینی کریان، ئانزان هەوڵیٛش دێنیٛ کە خاستەر و ف…
Load More In گردین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتو دماتەری

هەملقوانی

هەملقوانی هەملقوانی: ڕازێوە وەشەی هەورامیە، نویستەی و ئەوەوانای گونا ڕاپەیما، فەرماودیٛ گو…