یانە گردین باسیل نیکتین و کوردناسی

باسیل نیکتین و کوردناسی

39

باسیل نیکتین و کوردناسی

لە فەرەنسییەوە بۆ کوردی نەجات عەبدوڵا

 

لا ٢٧٣ دەستنووس تێنووسی سێیەم

 

لە لاپەڕەکانی ١٣٤ و ١٣دا{پرۆفیسۆر-ن – مار}.  لە لێکۆڵینەوەی نایابەکەی خۆیدا باسی شارەستانییە ونبووەکان دەکات. ئەو سەرچاوەیە دەڵێ کە  دیرۆکی کورد  لە بیرکراوە. نەجات عەبدواللە لەوبارە نووسیویەتی:

زمانی ستاندەر و بەربڵاوی ئەو سەردەمە زەردەشتی بووە و ئەو نووسەرە ئاماژەی بە بەدرخانی پاشای ڕۆژئاوای کوردستان داوە کە هۆنراوەکانی ئەو سەردەمە بەزمانی پەهلوی کۆن نووسراون، زمانێکی ئاوێستایی پاک{هەورامی،  بڕوانە ڕەشید هەورامی ل ٢٧٣ دەستنووس. بەرگی ٣} کە ڕاشکاوانە باسی ئەو هۆنراوانەی سەردەمی هاتنی سوپاسی داگیرکەری ئیسلامی دەکات:

 

پەرستگاکانی ئۆرموزد {Ormuzd}  لەلایەن سوپاسی ئیسلامەوە ڕوخێنران، ئاگردانەکان کوژیانەوە، گەورەکان خۆیان شاردەوە، مامەڵەی دڵڕەقانەی عەرەبەکان کوردەکانیان شکاند، کوردەکان خۆیان کێشاوە ناو شارەوور، ژنەکان و کچەکان بەدیلگیران، پاڵەوانەکان لە لە بۆسەدا کوژران، یاساکانی زەردەشت بێ سەرپەرشت مانەوە. ئورموزد چیتر بۆ کەس بەخشندە نییە*(بڕوانە کتێبی پیرشالیاری زەردەشتی ل ١٢٥).

نەجات عەبدوللە ئاوا بۆچوونی باسیلی کردوەتە کوردی:

باسیل نیکتین بە گومانەوە باسی ئەو هونراوانە و میژووەی کردوە، کە دوور نییە ئەم هۆنراوانە، بە بۆچوونی وی(باسیل) دەستکردنی حسین حوزینی مۆکریانی بن تەنها بۆ ئەوەی بیسەلمێمێ کە کوردەکانی لە چیاکانی کوردستان خاوەنی شارەستانیەتی خۆیان بوون، (بڕوانە ل ١٣٥ نەجات عەبدوڵا).

هاودەنگی نەجات عەبدوڵا لە گەڵ ئەو نووسەرە فەرەنسییە، شیواندنی ڕاستییەکانە و ڕەشکردنی مێژووی هەورامان و هەورامییەکانە کە سەردەمێکی زێڕینیان پێشتر هەبووە. من وەک نووسەرێکی هەورامان،  بۆ سەلماندنی بوونی شارەستانیەتی هەورامان، هەموو هۆنراوەکە دووبارە دادەنێمەوە بۆ خوێنەری خۆشەویست:

 

هۆرمزگان ڕمان ئاتران کژان

وێشان شاردەوە گەورەگەورەکان

زۆرکاری ئارەب کردنە خاپوور

گنائی پاڵە هەتا شارەزوور

شەن و کەنیکا وەدیل بشینا

مەرد ئازا تلی وەڕووی هوینا

ڕەوشتی زەردەشت مانەوە بێکەس

بزیکا نیکا(هورمزد) وە هیچ کەس

 

سەرچاوە: بۆ خوێندنەوەی هۆنراوەکان،  بڕوانە کتێبی پیرشالیاری زەردەشتی ل ٨-٩ی مامۆستا بهادین مەلا ساحب تەوێڵەیی، دانا.

 

ڕەشید هەورامی

 hewraman
Load More In گردین

داواچیٛو بنویسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتو دماتەری

مە؛ موٙرفیمو سەرەمڕەی

                مە؛ موٙرفیمو سەرەمڕەی موٙرفیمو”مە”ی سەرەمڕەی، یوٙن جە سیما دیا…